شوێنپێی ئاژەڵی کێوی

ئەم سروشت و ژینگەیە هەر ئەو شوێنەیە ئەم نەورۆزە لێی هەڵپەڕیین، جەژنمان گرت و چاومان بە دیمەنە جوانەکانی کەوت

ئەم سروشت و ژینگەیە هەر ئەو شوێنەیە ئەم نەورۆزە لێی هەڵپەڕیین، جەژنمان گرت و چاومان بە دیمەنە جوانەکانی کەوت

به گـزارش هه نـگاو،

شوێنپێی ئاژەڵی کێوی

ئەم سروشت و ژینگەیە هەر ئەو شوێنەیە ئەم نەورۆزە لێی هەڵپەڕیین، جەژنمان گرت و چاومان بە دیمەنە جوانەکانی کەوت؛ هەر ئەو شوێنەیە دەچین لێی دەسرەوین، سەیران دەکەین و کاتێکی خۆشی لێ ڕادەبوێرین؛ هەر ئەو شوێنەیە کاتێک «لە شار و هاڕەهاڕی ئەو» هەڵدێین، دەچینە داوێنییەوە؛ هەر ئەو شوێنەیە پێی دەڵێین کوردستان و بەلامانەوە خاکێکی خۆشەویستە؛ هەر ئەو شوێنەیە دەشت و دۆڵ و گرد و شاخی، دارستان و جاڕەگوڵی، مەزرا و کێڵگە و گیاوگژی هەموو جوانییەکی هەمەڕەنگ و فرەجۆریان پێ داوە و کردوویانەتە نیشتمانێکی تایبەت. با هەموومان بەرپرسانە و بە سەرنج و گرینگی‌دانەوە لە ژینگەدا هەڵسوکەوت بکەین و نەک هەر خۆمان پارێزەری بین، بەڵکوو ئەوانی دیکەش ئاگادار بکەینەوە.

زۆر شەرمی ئەوێت لە سەدەی نوێ دا هێشتا باس لە چۆنیەتی هەڵسووکەوتی هاووڵاتیان لەگەڵ سرووشت و ژینگە دا بکرێت و هۆشداری لە سەر داهاتووی ڕەش و فەوتاومان بدرێت

نیشتمان پێویستی بەو مەشغەڵە سەوزەیە نەسڵ لە دوای نەسڵ دانەنرێت

مسلم زارعی(ئاراکۆ دیوان‌ده‌ره)

وێنە:بێهزاد نێعمەتی

شوێنپێی ئاژەڵی کێوی